شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٢١ لەسەر ٢٢ی بەفرانبار، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی گرووپی هەڵپەڕکێی "ئاگرینـ"ـی بانە ڕێوڕەسمێک لە تالاری "ئاربەبا"ی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی چەندین گرووپی هەڵپەڕکێ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە تایبەت بە ساڵیادی دامەزرانی گرووپی هەڵپەڕکێی "ئاگرینـ"ـی بانە کە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بە بەشداریی چالاکانەی ئەو گرووپە لە زۆربەی بۆنە فەرهەنگی و هونەرییەکاندا بەڕێوە چوو.
هاوکات چەندین هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کرابوون کە چەندین گۆرانییان پێشکەشی بەشداربوون کرد.