کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە ئاڵمان قەدەغە کرا

11:39 - 12 بانەمەڕ 2721

ڕێژیمی ئێران لە بوارێکی دیکەشەوە دەستی لە وڵاتانی ئورووپایی کورت کرایەوە و ئەمە وەک هەواڵێکی ناخۆشی دیکەیە بۆ ئەو وڵاتە.

وڵاتی ئاڵمان لە بڕیارێکی نوێدا ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودسی لە ئاڵماندا لە ئەمساڵەوە بۆ هەمیشە قەدەغە کرد.

ئەمە بۆ یەکەمین جارە وڵاتی ئاڵمان بڕیارێکی لەو چەشنە دەدات کە ڕێپێوانی ساڵانەی ڕۆژی قودس لەو وڵاتە قەدەغە بکرێت.

ڕێژیمی ئێران هەموو ساڵێک لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزاندا ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەڕێوە دەبات.

ئەو ڕێپێوانە بۆ ڕێژیمی ئێران دەرگایەکە بۆ نیشاندانی توانا ناسەقامگیرکەرەکانی لە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمە بووەتە هۆکار تا ئەو وڵاتە پێش بەو هەوڵە دژبەرانەی ڕێژیمی ئێران بگرێت.