کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە کوردستان شکستی هێنا

10:05 - 23 رێبەندان 2719

بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ڕێژیم بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندانەوە، بە بەشداریی زۆر سارد و سڕی خەڵک لە کوردستان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بوو.

سەرەڕای ئەوەیکە ماوەی چەندین ڕۆژە ڕێژیم گوشاری خستبووە سەر خەڵک بۆ بەشداری لە بەناو ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، خەڵک بە نەڕۆیشتنە سەر شەقامەکان، دژ بە بڕیارە زۆرەملێیەکانی ڕێژیم وەستاونەتەوە.

لە شاری بۆکان، سەر بە پارێزگای ورمێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، فەرمانبەرانی دەوڵەتی و قوتابیگەلێک کە بە زۆرەملێ و بە نووسینی نامە ئاگادار کرابوون هەتا لە بەناو ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بەشداری بکەن، زۆر بە کەمی بەشدار بوونە و ئەوانەش کە بەشدار بوونە، زۆربەی هەرە زۆریان "مەیدانی فەرمانداری"، شوێنی ڕێپێوانەکەیان بەجێهێشتووە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەوەی کە لەو بە ناو ڕێپێوانەدا ماوەتەوە، تەنیا بەسیج، پاسدار و جاشەکان و هەندێک لە مۆرەکانی خۆیان بوونە کە هەتا کۆتایی ڕێپێوانەکە ماونەتەوە.

لە شاری پیرانشاریش خەڵک بەشدارییان لە ڕێپێوانەکاندا نەکردووە و شەقامەکان بە چۆڵی ماوەتەوە.

خەڵکی کوردستان بە نەچوونە سەر شەقامەکان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەنداندا، ناڕەزایەتیی خۆیانیان بەرانبەر بە ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.