کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم گوشاری بۆ دووکاندارانی سەقز هێناوە

12:23 - 9 بەفرانبار 2720

لە ماوەی چند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بە لیباسی شەخسی دەستیان بە گەڕانی دووکانی هاووڵاتییان لە سەقزدا کردووە.

هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم هەر دووکاندارێک تەرازووی دیجیتاڵیی نەبا ١٨ هەزار تمەنیان جەریمە دەکرد.

هاوکات هێزە ئینتزامییەکان نەتەنیا ئامادە نەبوونه وڵامی پرسیاری دووکانداران بۆ ئەم کارەیان بدەنەوە بەڵکوو لەگەڵیشیان بە شەڕ هاتوون.

پێشتر ڕێژیم بڕیاری دابوو هیچ دووکاندارێک مافی ئەوەی نییە لە تەرازووی غەیرە دیجیتاڵی کەڵک وەربگرێت.