کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ئامادە نییە کێشەی بێئاوی لە کوردستان چارەسەر بکات

13:19 - 21 خەرمانان 2721

کێشەی بێئاوی لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامیی هەیە و لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە قەیرانێکی گەورەی بێئاوی لە کوردستان دروست دەبێت.

دانیشتوانی گوندی "دۆشان" لە پارێزگای "سنە" لەگەل کێشەی بێئاوی بەرەوڕوونە و باس لەوە دەکەن کە "زۆر جاران ٢ هەتا ٣ ڕۆژ بە تەواوی ئاویان نییە، لە حاڵێکدا فیشی ئاویشیان بۆ دێت و بە مەیلی دڵی خۆیان پارەی تێدا دەنووسن".

"ڕەزا سەلیمی" شۆرای پێشووی گوندی "دۆشان" وتوویەتی چەندین جار سەبارەت بە کێشەی بێئاوی سکاڵامان لە ئیدارەی پێوەندیدار تۆمار کردووە بڵام کاربەدەستانی شیرکەتی "ئابفا" وڵامێکی چارەسەرسازیان پێ نەداوینەتەوە.

ماوەی ٢٠ ساڵ لەمەو پێش ٢ پاشکەوتی ئاو و ٢ چاڵی ئاو، بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ئەو گونده لێ دراوە و لە ئێستادا بەهۆی زیادبوونی حەشیمەتی گوندی "دۆشان" ئەو پاشکەوتانە و چاڵاوەکان وڵامدەری ئاوی ئەو گوندە نینە.