کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بڕیاری فرۆشتنی بەیتولماڵ دەدات

13:23 - 21 گەلاوێژ 2721

"بەهمەن مورادی" پارێزگاری "سنە" وتوویەتی: "بەشێک لە ئیدارەکان و دەزگا دەوڵەتییەکان ئیزن نادەن کەلوپەلە لەکارکەوتووەکانی ئیدارەکان بفرۆشرێنەوە کە ئەوە بۆ ئێمە جێگای ڕەزامەندی نییە".

"مورادی" وتوویەتی دەزگا دەوڵەتییەکان دەتوانن بە فرۆشتنی ئەو کەلوپەلە لەکارکەوتووانە بەشێکی زۆر لە کێشە و گرفتەکانی بودجەی خۆیانی پێ دابین بکەن.

هەروەها بە پارەی ئەو کەلوپەلانە دەتوانن قەرزەکانی خۆیان بە پێرسۆنێلەکان و خانەنشینکراوان بدەنەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە بەشێکی زۆر لە ئیدارە و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان بە دەزگا خزمەتگوزارییەکان قەرزدارن و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەیکە دەزگا خزمەتگوزارییەکان نەتوانن خزمەتگوزارییەکانیان بە باشی بەرەوپێش ببەن.