کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ بەسیجکردنی لاوان باج دەدات

13:49 - 15 پووشپەڕ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سپای تێرۆریستی پاسداران لە "مەریوان" بۆ بەسیج‌کردنی لاوانی ئەو شارە یاریگەی فووتباڵ بەبێ بەرانبەر بە لاوان دەدات کە یاری تێدا بکەن.

هەروەها ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ سپای پاسدارانی ڕێژیم بە چەند جۆر ماشێن بە ڕەنگی ڕەش کە زۆرتر بۆ سەرکوتکردن و دژەشۆڕش کەڵکیان لێ وەردەگیرێت بە نێو شەقامەکانی "شەبڕەنگ" و بازاڕەکانی "مەریوانـ"ـدا گەشتیان لێ داوە.

ئەم هەوڵانەی ڕێژیم لە کوردستان لە ترسی ئەوەیە خەڵکی کوردستان هیچ بەهایەک بە بنکە و دامەزراوەکانی ڕیژیم نادات.