کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ بەشداریی خەڵک لە ڕۆژی "٢٢ی بەهمەنـ‌"ـدا باس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "کرونا" لە ئێران ناکات

10:37 - 14 رێبەندان 2719

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەبەر ئەوەیکە خەڵک لە ڕۆژی "٢٢ی بەهمەنـ‌"ـدا بێنە سەر شەقامەکان، بە فەرمی باس لەوە ناکەن کە ڤایرۆسی "کرونا" لە ئێراندا بڵاو بووەتەوە. بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە ئێران.

چاودێرانی سیاسی وتوویانە، ڕێژیمی ئێران بۆیه باس لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە ناکات، چونکە خەڵک بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان لە ڕۆژی "٢٢ی بەهمەنـ‌"ـدا نایەنە سەر شەقامەکان.

ئەگەر ڕێژیمی ئێران باس لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بکات، ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە "٢٢ی بەهمەنـ"ـدا زۆر کەمتر دەبێتەوە.

لە چەندین شاری ئێران وەک تەورێز، یەزد و ئیسفەهان باس لەوە کراوە کە چەند حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرونا بینراوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە و تەنیا باسی لەوە کردووە کە ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە و لە پشت سنوورەکانە.

"سەعید نەمەکی"، وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کرونا گرتووەتە بەر، بەڵام هەر ئێستا بەهۆی ئەو نەخۆشییە چەند هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکان قەرەنتینە کراون.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بهنیسبەت بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کرونا لە ئێران و کوردستاندا لێدوانی پێک ناکۆک دەدەن.