کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان کەڵکاژۆ لە خەڵکی هەژار و ساویلکە وەردەگرێ

12:13 - 12 جۆزەردان 2721

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەدرێژەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، کەڵکاژۆ لە خەڵکی هەژار و نەداری سیستان و بەلووچستان وەردەگرێ.

پارێزگای سیستان و بەلووچستان یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بەهۆی جیاوازیی زمان و کلتوور پەڕاوێزی خستوون و خەڵکەکەی لە هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری ڕەهادا دەژین.

سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاری، سیاسەتی ئاسمیلەکردن و چەوسانەوە لەو پارێزگایەدا بەڕوونی دەبیندرێت، بەڵام لەکاتی پڕوپاگەنداکاندا بە شێوەیەکی دیکە ئاوڕی لەو خەڵکە هەژارە داوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، کەڵکاژۆ لە جاشەکانی کوردستان وەردەگرێ، بۆ ئەوەی خەڵک ڕابکێشنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و جاشەکانیش بە ئاشکرا بانگەشە بۆ ڕەئیسی دەکەن.