کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بۆ چالاکی لە ئەپە فیلتێرکرواەکاندا سزای دیاری کردووە

13:46 - 5 پووشپەڕ 2721

لەو حەوتوویەدا بڕیارە ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەو بەکارهێنەر و ڕێکخراوانەی کە لە ئەپە پەیامنێرە ‌‌فیلتێرکراوەکان کەڵک وەردەگرن لێکۆڵینەوە بکات و سزای زیندانیی تەعزیری و نەختی دیاری بکات.

لەو گەڵاڵەیەدا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم وەک "بەڕێوەبەری هێڵەکانی ئینتێرنێت" دیاری کراوە و بە بیانوی ئەوەیکە ئەرتش هەتا ئێستا لەو جۆرە چالاکییانەدا بەشداری نەکردووە لەوانەیە ئەو ئەرکە بدرێتە دەست سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی ئەو گەڵاڵەیە وەزارەتی پێوەندییەکان دەبێ ڕێژەی کەڵکوەرگرتن لە پەیامنێرە بیانییەکان بە نیوەی پەیامنێرە نێوخۆییەکان کەمتر بکاتەوە.

هەروەها پەیامنێرە بیانییەکان ئەگەر بیانهەوێ لە ئیراند چالاک

ی بکەن دەبێ ئەپەکانیان تۆمار بکەن دەنا دادەخرێن.