کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە دامەزراندنی ناوەندی سیخوڕی دەیهەوێت پێش لە ڕاستییەکان بگرێت

16:55 - 15 رەشەمه 2719

ڕێژیمی ئێران بە دروستکردنی ناوەندی سیخوڕی لە زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڕاستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکی نکۆڵی و چەواشەکارییە.

ڕێژیم لە ڕێگای دەستوپێوەندییەکانیەوە لەنێو زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان و هەروەها لە ڕێگای کامێراکانەوە، چاوەدێری بەسەر سەمای پەرستار و پزیشکەکان لە نەخۆشخانەکاندا دەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاماری تووشبوان ڕوو لە زیاد بوونە و ڕێژیمیش بەردەوام خەریکی شاردنەوەی ڕاستییەکانه.

بەرپرسانی ڕێژیم لە جێگەی پێڕاگەیشتن بە خەڵک لەم هەلومەرجە قەیراناوییەدا، چاوپۆشی و نکۆڵی لەم کارەساتە دەکەن.

نەبوونی کەرەستە و پێداویستیی خۆپاراستن لە نەخۆشخانەکان، کەمیی دەمامک و دەستەوانه لەم ڕۆژانەدا باسێکی گەرمە بۆ مافیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران.