کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە دانانی خاڵی پشکنین گوشار دەخاتە سەر خەڵک

13:12 - 15 سەرماوەز 2720

ڕێژیم بۆ چاوترسێنکردن و تۆقاندنی خەڵک لەسەر ڕێگای هاووڵاتییان خاڵی پشکنین دادەنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، هێزێکی لیباس شەخسی لەسەر ڕێگای هاتوچۆی نێوان "سقز- بۆکان" خاڵی پشکنینیان داناوە.

لەو خاڵە پشکنینەدا هێزەکانی ڕێژیم خەڵک ڕادەگرن و دەیانپشکنن و مۆبایلەکانیشیان کۆنترۆڵ دەکەن. هەروەها خەڵک ڕادەگیرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت کە هەندێک کەس پاش کاتژمێرێک ڕاگیران و لێپرسینەوە ئازاد دەکرێن.

ڕێژیم هەرجارە و لە شوێنێکدا بە مەبەستی زیاتر ئەمنییەتیکردنەوەی کەشی شارەکان و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک، خاڵی پشکنین دادەنێت و هەڵدەکوتێتە سەر خەڵک.

ئەمە نیشان دەدات ڕێژیم لە دۆخێکی مەترسیداردایە و لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک دەترسێت، بۆیە هەوڵ دەدات هێزی خۆی بە خەڵک نیشان بدات.