کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە زۆری منداڵان فێری نوێژ و قورئان دەکات

12:05 - 25 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران لە نوێترین هەوڵی خۆیدا، بۆ سەپاندنی ئیدئۆلۆژیی خۆی بەسەر قوتابییاندا، قوتابییانی ناچار بە فێربوونی نوێژ و قورئان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شارەکانی ڕوانسەر و شاهۆ، ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بڕیاری داوە کە دەبێ هەموو منداڵان فێری "نوێژ و قورئان خوێندن" بکرێن.

ئەم بڕیارەی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بۆ فێرکردنی ئیدئۆلۆژیی تایبەت بە قوتابییان لە حاڵێکدایە کە بەپێی کۆنوانسیۆنەکانی مافی منداڵان، فێرکردن و سەپاندنی هەر جۆرە باوەڕێکی مەزهەبی بەسەر منداڵاندا ڕێگە پێنەدراوە.

ئایین و مەزهەب لەو تایبەتمەندییانەن کە تاک دەبێ لە هەڵبژاردنیاندا ئازاد بێت و هیچکەس و لایەنێک ناتوانێت بە زۆر کەس ناچار بە فێربوونیان بکات.