کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە کارتی میللی ڕۆنی خۆراکی بە خەڵک دەدات

18:09 - 2 رەشەمه 2720

چەندین مانگە ڕۆنی خۆراکی لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێران وەدەست ناکەوێت یا دووکانداران بە بیانووی نەبوونی ڕۆن بە نرخێکی گرانتر ڕۆن بە خەڵک دەفرۆشن.

خەڵک بۆ کڕینی یەک لیتر ڕۆن لەو بارودۆخەی کۆرۆنادا دەبێ چەند کاتژمێر لە سەفەکاندا ڕاوەستن و کاربەدەستانی ڕێژیم هۆکاری نەبوونی ڕۆن دەگەڕێننەوە بۆ سەر گەمارۆکانی ئامریکا.

کاربەدەستانی ڕێژیم بەردەوام بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی ڕۆن بە خەڵک دەدەن و نەتەنیا نەیانتوانیوە کاریک بکەن بەڵکوو ئێستا بە کارتی میللی یەک ڕۆن بە خەڵک دەدەن.

بەرهەمهێنەرانی خۆراک بۆ دابینکردنی ڕۆنی خۆراکی کێشەی جیددیان هەیە و بەهۆی گرانیی ڕۆن ناتوانن خۆراک بەرهەم بێنن.

گرانبوونی بەهای خواردەمەنییەکان و بەتایبەت میوە لە بازاڕەکاندا بەپێی بەهای شتومەکەکانی دیکە زۆرتر ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

گوشاری گرانییەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵکی ئەو وڵاتە توانایی کڕینی شتومەک و خواردەمەنییەکانیان زۆر کەمتر بووەتەوە.