کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بەنیازە پێش بە ڕێوڕەسمی ئاخرین هەینیی تەرەغە بگرێت

17:18 - 25 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مەڵپەڕی "کوردستان میدیا" سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری بۆکان تەواوی دێهیارەکانی گوندەکانی دەوروبەری "تەرەغە"ی بانگهێشت کردووە کە نابێ ڕێوڕەسمی ئاخرین هەینیی تەرەغە بەڕێوە بچێت.

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم بە دێهیارانی ئەسپاردووە کە دەبێ بە تراکتۆر ڕێگاکانی تەرەغە بگرن هەتا هاووڵاتییان نەتوانن ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.

سەرەڕای گوشاری ڕێژیم بۆ سەر دێهیاران هاووڵاتییان ئامادە نەبوونە بۆ گرتنی ڕێگاکان تراکتۆرەکانیان بە دێهیارەکان بدەن.

هەروەها بڕیارە لەو ڕۆژەدا زیاتر لە ٤٠٠ جاش و بەکرێگیراو لە سێڕای "قەرەکەند، عەزیزکەند، عیلم ئاباد،دارەگردڵە و نۆبار" جێگیر بکرێن.