کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بەنیسبەت ئاگرکەوتنەوەکانی "زاگرۆس" چەواشەکاری دەکات

12:40 - 17 خەرمانان 2721

لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی هەتا ئێستا ٢٥٨ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی شاری "مەریوان و سەوڵاوا" ڕووی داوە و ڕێژیم لە ئامارەکانی خۆیدا تەنیا ئاماژەی بە ١٤٩ حاڵەت ئاگرکەوتنەوە کردووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم لە پارێزگای "سنە" ١٤٩ حاڵەت ئاگرکەوتنەوە هەبووە و تەنیا ٢ هەزار هێکتار خەسارەتیان بەرکەوتووە.

ئەنجوومەنی "سەوزی چیای مەریوان" ئەو ئامارەی ڕێژیمی ئێرانی ڕەت کردووەتەوە و بە ئامارێکی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی لە قەڵەم داوە.

ئەنجوومەنی "سەوزی چیای" مەریوان داوای کردووە کە ڕاستییەکان دەبێ قەبووڵ بکەین و بە شارەدنەوەی ڕاستییەکان ناتوانین "زاگرۆس" بپارێزین.