کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم توانا و کۆنتڕۆڵی قەیرانەکانی نییە

11:48 - 14 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: لافاو و وێرانیی شارەکانی ئێران، لە لایەن میدیا و ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمەوە، زۆر سادە و بچووک پیشان دەدرێت.

ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ئیران، بە نیسبەت ئەو ڕووداوە سروشتیانە زۆر کەمتەرخەمە و بە شتێکی بچووک و سادە پیشانیان دەدەات. ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئەو لافاوەش لە بەردەستدا نییە و ڕاستییەکانیش بڵاو ناکاتەوە و بە بیانووی ئەوەی کە بۆ باری دەروونی و ڕۆحی خەڵک باش نییە.

هاوکات زیانی ماددی به هۆی ئەو لافاوە لەڕادەبەدەرن، ڕێژیم قەت خەسارەکانی بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە، چونکه هێشتا نەیتوانیوە قەیرانی بوومەلەرزەکەی کرماشان بکاتەوە.

لەو کاتە هەستیارەدا کە ڕێژیم، تەنیا بینەری قەیرانەکانە و هیچ کۆنتڕۆڵی نەماوە، خەڵک بە هانای لێقەومانانەوە دەچن و بە نیسبەت ئەو خەڵک لێقەوماوە بێهەڵوێست نین.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کاتی قەیران و ڕووداوەکاندا هەڵە و نابەرپرسایەتیی خۆیان دەخەنە ئەستۆی یەکتری و تەنیا به سەردانی شوێنەکان کۆتایی بە یارمەتییەکانیان دەهێنن.