کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم خەڵکی "سەردەشتـ"ـی لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی بێبەش کردووە

12:37 - 21 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن چالاکانی مەدەنیی "سەردەشتـ"ـەوە، ئەو شارە تەنیا یەک پزیشکی ژنی لێیە کە مەتەبەکەی لە دەرەوەی نەخۆشخانە بێت.

ئەو چالاکە مەدەنییانە باس لەوە دەکەن کە نەبوونی پزیشکی ژن لە دەرەوەی نەخۆشخانە مەترسیی بۆ سەر گیانی ژنان، بەتایبەتی ژنانی دووگیان دروست دەکات، بۆ وێنە کاتی نۆرەگرتن نەخۆشەکە دەبێ دوو مانگ لە نۆرەدا ڕاوەستێت.

هەروەها ئەم هۆکارە بووەتە هۆی ئەوەیکە نەخۆشێکی زۆر لەو مەتەبە لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە و نۆرەی نەخۆشی بەپەلە نەیەت.

چالاکان هەروەها باس لەوە دەکەن کە هەزاران کەس لە "سەردەشت" بەهۆی کیمایی تووشی نەخۆشی بوون و شارەکە لە خزمەتگوزاری بێبەشە و نەخۆشەکان بەهۆی نەبووی سینۆگرافی و نەبوونی کەرەستەی هەناسەدان و نەخۆشخانەی باش و ئەو بارودۆخە نالەبارە، سەردانی شارەکانی دیکە دەکەن.

هەروەها بە گشتی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای "ورمێ"، ٢٥٠٠ تەختی نەخۆش کەمە.