کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم دان بەوەدا دەنێت کە کێشەی ئەوان گەندەڵییە نەک کۆرۆنا و گەمارۆ

12:18 - 1 بانەمەڕ 2720

ئابووریناسێکی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە کێشەی سەرەکیی ئابووریی ئێران، کۆرۆنا و گەمارۆ نییە بەڵکوو گەندەڵییە.

"سەعید لەیلاز"، ئابووریناسێکی ڕێژیم وتوویەتی، کێشە بنەڕەتییەکانی ئابووریی ئێران زیاتر لە هۆکارە دەرەکییەکان، هەڵدەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکان و شێوازی بەڕێوەبەرایەتیی نێوخۆیی.

ناوبراو وتوویەتی، گەورەترین کێشەی ئابووریی ئێمە کۆرۆنا یان گەمارۆوە ئابوورییەکان نییە، کۆرۆنا کێشەیەکی ئاوارتەیە بەڵام کێشەی سەرەکی و بنەڕەتی نییە.

"لەیلاز" باسی لەوە کردووە: "کێشەی سەرەکی و بنەڕەتیی ئێمە سەرەتا گەندەڵییە، دواتر نەبوونی بەهرەوەری و نەبوونی یەکگرتوویی لە کۆماری ئیسلامیدایە کە بووەتە هۆی ئەوەی کە جووڵەی ئابووریی ئیمە بە ڕێژەی توانامان نەبێت".

وتەکانی ئەو ئابووریناسەی ڕێژیم دانپێدانانێکە بە هەبوونی گەندەڵیی ماڵی لەنێو سیستەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە باڵی بەسەر هەموو ئابووریی ئێراندا کێشاوە.