کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شەقامەکانی سەقز دروشم دەنووسێت

12:28 - 1 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران چەندەمین جارە لە شەقام و کۆڵانەکانی شاری سەقز دژی حیزبی دێموکرات دروشم دەنووسن.

بەشێک لەو شوێنانەی کە دژی حیزبی دێموکرات دروشمیان لێ نووسراوە بریتین لە شەقام و کۆڵانەکانی: "شاناز، سەعدی و حافز".

نووسینی دروشم دژی حیزبی دێموکرات نەتەنیا بێزاریی هاووڵاتییان لە ڕێژیم چەند بەرابەر دەکات بەڵکوو دەرخەری ئەو ڕاستییەشە کە حیزبی دێموکرات جێگایەکی زۆری لەنێو خەڵکدا هەیە و ڕێژیمیش ترسی لەو ڕاستییەیە.