کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم دەیهەوێ بە بیانووی یارمەتی خەڵک بکاتە بە بەسیج

11:08 - 3 رێبەندان 2720

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سەقز بە هاوکاری لەگەڵ فەرمانداریی دەیانهەوێ بە بیانووی هەژاری خەڵک بکەن بە بەسیج بەڵام خەڵک ئەو داواکارییەی ڕەت کردووەتەوە.

ئەنجومەکانی شاری سەقز و دەوروبەر لەلایەن سپا و فەرمانداری بانگهێشت کراون و پێیان وتراوە ئەو بنەماڵانەی هەژران بە ئێمەیان بناسێن هەتا یارمەتییان پێ بدەین.

ڕێژیم هەروەها ویستوویەتی ئەو بنەماڵانەی کە یارمەتییان پێ دەدات وەک بەسیج ناویان تۆمار بکات.

دوای ئەو داواکارییەی سپا و فەرمانداری لە ئەنجومەکانی شاری سەقز، ئەندامانی ئەو ئەنجومەنانە وڵامی داواکارییەکانیان نەداونەتەوە.

ماوەیەک پێش کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕابکێشن ڕایانگەیاندبووە، هەر کەسێک منداڵێكی ژێر تەمەن پێنج ساڵی هەبێت، بڕی یەک ملیۆن تمەن پارەی پێ دەدەین.

ڕێژیم دیهەوێت لەم ڕێگەیەوە لە هەژاریی خەڵک کەڵکی خراپ وەربگرێ و خەڵک دەزانن هۆی سەرەکیی ئەم هەژارییە خودی ڕێژیمی ئێرانە.