کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم سروشتی دارستانەکانی "حەڕا" لە بووشێهر تێکدەدا

11:46 - 22 بەفرانبار 2720

ماوەی چەند ساڵ لەمەوپێش ڕێژیم مۆڵەتی شوێنی زیادکردنی مەیگوو‌‌ی بە شیرکەتی "مێهر تەکسیر" لە تاڵاوی "بەردەستان" لە دەورووبەری "خۆربەردستان" داوە کە بەهۆی گوونجاونەبوونی شوێنی دیاریکراو بۆ ئەم مەبەستە ناڕەزایەتیی چالاکانی ژینگەیی پارێزگای بووشێهری لێکەوتووەتەوە.

جوانیی دارستانەکانی "حەڕا" و بەرهەمە ئاوییەکان لە دەورووبەری دارستانەکانی "حەڕا" ڕەنگ و ڕوویەکی تایبەتی بەو سرووشته داوە کە بە بەکارهینانی بێ پلانی ئەم جۆرە گەڵاڵانە مەترسیی لەنێوچوونی ئەم سرووشتە هەیە هەر بۆیەش دژایەتیی چالاکانی ژینگەیی لێکەوتووەتەووە.

"عەلیڕەزا حەجاری" بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی بووشێهر وتوویەتی: "پلانی بەرهەمهێنانی "مەیگوو" بەهۆی هەڵکەوتن لە شوێنی هەستان و کشانەوەی ئاو لە پانتایی ڕووبار و هەروەها هەڵکەوتن لە بەشی سەرەوەی دارستانی "حەڕا" ناڕەزایەتی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای بووشێهری لێکەوتووەتەوە".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی: "نەدەبا مۆڵەتی بەرهەمهێنان لەو شوێنە بۆ مەیگوو درابا"

چالاکانی ژینگەیی پارێزگای بووشێهر و بە تایبەت کەنارئاوی "دەیر" چەندین جار لە ڕێگای شوێنە پەیوەندیدارەکانەوە هەوڵیان بۆ پێشگرتنی ئەم گەڵاڵە داوە، بەڵام بێ وڵام ماونەتەوە.