کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم شارەکانی کوردستان مێلیتاریزە دەکات

11:00 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە هێنانی ماشینەکانی دژە شۆڕش و مانۆڕ لە پێش چاوی خەڵکدا، شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی مێلیتاریزە کردووە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک لە شاری مەهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێژیم بە هێنان و هاتوچۆپێکردنی ماشینەکانی دژە شۆڕش و گاردی تایبەت، هەوڵی مێلیتاریزەکردنی ئەو شارە دەدات و هەروەها ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە دڵی خەڵکەوە.

پاش خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان و سەرکوتکردنی ناڕازییان لەلایەن ڕێژیمەوە، هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران لە جەوێکی ئەمنییەتیدایە.

ڕێژیم لەو ڕێگایەوە دەیهەوێت پێش بە خرۆشانی دووبارەی خەڵک بگرێت و هەموو هێزی خۆی بەرانبەر بە خەڵک بەکار دێنێت.