کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم شەڕ و ئاژاوە دەخاتە نێو خەڵکی کوردستان

11:54 - 8 پووشپەڕ 2721

لە دوای ئەوەیکە دوو تایفەی "بێرەیی" و "بێراڤەند"، لە ناوچەی "دەرەشار" و "ئاودانان"، سەر بە پارێزگای "ئیلام"، بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەلایەن خۆیانەوە دا، ڕێژیم بووەتە لەمپەڕ لەبەردەم ئاشتی و تەبایی ئەو دوو تایفەیە.

ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ لە شاری "ئاودانان"، لە کاتی دیاریکردنی سنووری زەوی و زاری "دینارکۆ"، دوو تایفەی "ناسرالی" و"مەمووس"، ناکۆکیان لە نێوانیاندا درووست بووە و لە ئاکامدا دوو کەس بە  چەک بریندار بوونه و چەند کەسیش بریندار بوونه.

خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە دوو سەرداری سەر بە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە پشت ئەو شەڕەن و خەڵکەکە دژی یەکتر هان دەدەن.

ئەو ناوچەیەی کە لە نێوان تایفەی "ناسرالی" و "مەمووس"، کێشەی لێ کەوتووەتەوە لە بواری کەش و هەوا و ئاژەڵدارییەوە ناوچەیەکی بەکەڵکە کە ئەو دوو تایفەیە  لە وەرزی بەهار و هاویندا گەرمێن و کوێستان دەکەن بۆ ئەو شوێنە.