کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە بۆکان بنکەی پشکنینی داناوە

12:44 - 18 جۆزەردان 2721

ڕێژیم لە شاری "بۆکان" سەر بە پارێزگای ورمێ بە کەڵکوەرگرتن لە جاش و پاسدارەکان، لەنێو شاری "بۆکان" کەشێکی ئەمنییەتیی دروست کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، لە کاتژمێر ٦ و ٤٥ خولەکی سەرلەبەیانییەوە جاش و پاسدارەکانی ڕێژیم لە جادەی سەدوە هاتوونەتە نێو شاری "بۆکان" و لەسەر شەقام و کۆڵانەکان جێگیر کراون و بنکەی پشکنینیان داناوە.

ئەو جاش و پاسدارانە چەک و چۆڵی وەک "بی کەی سی، دۆشکا و ئاڕ پی جییان" پێیە و لەو بنکانەدا داوای کارتی پێناس لە خەڵک دەکەن.