کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە بۆکان ناوە کوردییەکان لەسەر دووکانەکان دەسڕێتەوە

12:30 - 14 خاکەلێوه 2721

ڕێژیمی ئێران لە بۆکان بەهۆی دانانی ناوی کوردی بۆ دووکانەکان، گوشاری خستووەتە سەر خەڵک و دووکانداران.

کاربەدەستانی ڕێژیم بەو دووکاندارانەی کە ناوی کوردییان بۆ دووکانەکانیان هەڵبژاردووە وتوویەتی، دەبێ لەسەر تابلۆکان ئەو ناوانە بسڕنەوە و ناوی فارسی دابنێن.

هەروەها ڕێژیم بەنیسبەت ئەو ناوانەی کە بۆ خەڵکی کورد هێمان وەک: "کۆبانی، پێشەوا، کوردستان، ئاڵا، بێستوون و شاهۆ و..."، دژایەتیی دەربڕیوە.

کاربەدەستانی ڕێژیم بەو دووکاندارانەیان وتووە کە ئەگەر ئەو ناوە کوردییانە نەگۆڕن و ناوی فارسی بۆ دووکانەکانیان دانەنێن، دووکانەکانیان لێ دادەخەن.