
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هاووڵاتییان لە بۆکان لەگەڵ کەمیی کەرەستەی پزیشکی بەرەوڕوونە.
نەخۆشخانەی بۆکان بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی بۆ نموونە (MRI) نەخۆشەکان ناچارن ٢ یا ٣ مانگ لە نۆڕە دابن.
لە بۆکان یەک دەزگای (MRI) هەیە کە لەلایەن کەسانی خێرخواز کڕدراوە.
نەخۆشانی شاری بۆکان و ناوچە بەهۆی وڵامدەرنەبوونی ئەو بەشە ناچارن بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەیان سەردانی شارەکانی تاران و تەورێز بکەن کە تێچوویەکی زۆری بۆ نەخۆشەکان لێ دەکەوێتەوە.