کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ترسی هەستانەوەی خەڵک شاری "نەغەدە"ی میلیتاریزە کردووە

18:33 - 17 گەلاوێژ 2721

لە درێژەی ئاڵۆزیەکانی نێوان خەڵک و هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە شاری "نەغەدە" بەهۆی کوژرانی "فەردین ئیبراهیمی"،ڕیژیم لە ترسی هەستانەوەی خەڵک، فەلەکەی ژاندارمێریی ئەو شارەی بە هێزە سەرکووتکەرەکانی خۆی میلیتاریزە کردووە.

ڕێژیم بە چەکی ساچمەیی هێرشی کردووەتە سەر خەڵک و لە ئاکامدا چەندین هاووڵاتیی بریندار بوونە و یەکێک لە بریندرارەکان لەلایەن خەڵکی شارەکەوە دەشاردرێتەوە.

هەروەها سێ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوونه.

بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە مەلا "عوومەر"، مەلای مزگەوتی بیلالی "حەبەشیـ"ی شاری "نەغەدە" و فەرماندەی هێزی ئینتیزامی بە کوردی و فارسی قسەی کردووە  پاشان "مستەفا ئەحمەدی"، و "شێرکۆ گوڵچین" و "مەلا سەید"،بە بڵیندگۆی فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی قسەیان کرد و داوایان لە خەڵک کردووە کە بچنەوە ماڵەکانیان.

بەڵام خەڵکی "نەغەدە" دژی "زەنجانی" نوێنەری دەستنیشانکراوی ڕێژیم لە مەجلیس درووشمیان داوە وتوویانە بە یەک مەرج دەکشێینەوە، دادستان بێت ئەو بکوژە بە سزای خۆی بگەێنێ، دەنا ئێمە درێژە بە ناڕەزایەتییەکان دەدەین و دەڕژێینە سەر شەقامەکان.