کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە سنە ناوی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لەسەر شوێنە گشتییەکان دادەنێت

11:14 - 30 رەزبەر 2721

لە پیلانێکی نوێی ڕێژیمدا بە دوای هەڵبژاردەنەکانی ئەو خولەی شورای شار و گوندەکان، شارەوانیی سنە داوای لە شوراکان کردووە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی "قاسم سلێمانی" و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕێژیم ناودێر بکرێن.

بۆ نموونە شوێنەکانی وەک: زانینگەی وێژەی "زانکۆی ئازادی شەهرەک" و "بڵواری گریشان" بە ڕیز ناویان بە "کۆمەڵگەی قاسم سلێمانی" و "بڵواری قاسم سلێمانی " گۆڕیوە.

هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌قام و شوێنی‌ گشتی‌ و ناوه‌ندی‌ دیكه‌ی شاری سنە ناویان بۆ تێرۆریست "قاسم سلێمانی" گۆڕیوە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

ڕێژیم بە مەبەستی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و پەرەپێدانی بە زۆری کولتووری "شەهیدپەروەری" لە کوردستان ئەو هەوڵانە ئەنجام دەدات.