کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە سنە گرینگی بە نەخۆشخانەکان نادات

11:00 - 10 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هاووڵاتییان لە شاری سنە لەگەڵ کەمیی نەخۆشخانە و کەرەستەی پزیشکی بەرەوڕوونە.

لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی ئەو شارە سەرەڕای نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی، بۆ نموونە دەزگای سۆنۆگرافیی ئەو نەخۆشخانە لە شەو و ڕۆژێکدا تەنیا چەند نەخۆشی پێ ویزیت دەکرێت و باقی نەخۆشەکانیش دەبێت چاوەڕوانی ڕۆژێکی دیکە بمێننەوە.

کاتێک نەخۆشەکان ڕەخنە لەو دۆخە دەگرن بەرپرسان پێیان دەڵێن سەبرتان هەبێت.

هه‌روه‌ها پزیشكی‌ پسپۆڕ لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە زۆر کەمە و ئەوانەی کە هەشن تەنیا چەند کاتژمێر کار دەکەن، بەشێک لە نەخۆشەکان ناچارن بۆ چارەسەری پزیشکی بڕۆنە پارێزگاکانی دیکە.

نەبوونی نەخۆشخانە، کەرەستەی پزیشکی و پزیشکی پسپۆر لە سنە لە حاڵێکدایە کە سنە ناوەندی پارێزگایە و نەخۆشانێکی زۆر لە شار و گوندەکان سەردانی نەخۆشخانەی سنە دەکەن.

بەشێکی زۆر لە پزیشک و پەرەستارانی پسپۆر لە نەخۆشخانەکان بەو پەڕی دڵسۆزییەوە کار دەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەیکە بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکان کەسانی سەر بە ڕێژیمن گرینگی بە دۆخی نەخۆشخانە و نەخۆشەکان نادەن.