بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری لە گوندی "سوێروو" سەر بە شاری "بانە" ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەستی کردووە بە بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە خەڵکی ئەو گوندە.
لەم پێوه‌ندییه‌دا ڕێكه‌وتی ٢ی خاكه‌لێوه، شورا و دێهیاری "سوێروو" بۆ بنكه‌ی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم له شارەدێی "شوێی"، "بانه" بانگهێشت كرابوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ کرابوو.
ئیداری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران داوایان لێ كردبوون كه هه‌رچی فیلم و وێنه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌یه ڕادەستی ئیتلاعاتی بکەن و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه كهواوپاتۆڵیان له‌به‌ردا بووه به‌تایبه‌ت ژنان.
ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و گونده له‌ژێرگوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی "بانه" دان.
ڕێژیمی ئێران ئەمساڵ بە هەر شێوەیەک بۆی کرابێت هەوڵی دا کە نەتەوەی کورد جەژنی نەورۆز بەڕێوە نەبەن بەڵام لەو هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبوو.