ڕێژیمی ئێران لە دەست بەسەرداگرتنی سامانی خەڵک بەردەوامە و بە فرۆشتنەوەی ماشینگەلی دەست بەسەرداگیراوی خەڵک دەیهەوێت گیرفانی خۆی پڕ بکات.
ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ فرۆشتنی ماڵ و سامانی خەڵکی کوردستان و پڕکردنی گیرفانی خۆی، بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی بانەمەڕ، ٧٨ ماشینی خه‌ڵكی سه‌قز كه له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له شاری سنه بفرۆشێتەوە.
ئەو موزایدەیە لە پشت ته‌ڕه‌باری سنە له ته‌نیشت پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانس به‌ڕێوە دەچێت.
ئه‌و ماشینانه هی خه‌ڵكی هەژار و دەستکورتە كه ڕێژیم به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه، چ به‌ناوی ماشینی كاسبكارهوه، چ به‌ناوی دارایی بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان و به بیانووی جۆراوجۆری دیكه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و دهیفرۆشێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ماشینانه ئێستا له پاركینگی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سه‌قزه و دواتر ڕادەستی كڕیاران دەکرێت.
ڕێژیم له قه‌یرانێکی قووڵی داراییدایه و به بیانووی جۆراوجۆره‌وه و له ڕێگه‌ی دەست بەسەرداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكه‌وه ده‌یهه‌وێت گیرفانی خۆی پڕ بكات.