کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە مەرگەوەڕ لە نێوان خەڵکی دوو گوندی "قایر و گردەوان" ئاژاوەی ناوەتەوە

11:20 - 3 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، له نێوان خەڵکی دوو گوندی جیران زەویی "قایر و گردوان" سەر بە ناوچەی "مەرگەوەڕ" لەسەر لەوەڕگە ناکۆکی دروست بووە.

بەپێی زانیارییەکان هێندێک کەسی سەر بە ڕێژیم دەستیان لە درێژەدان لەو ناکۆکییانەدا هەیە و ئاژاوەیان لەنێو خەڵکی ئەو دوو گوندەدا ناوەتەوە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە لەو ئاژاوەیەدا بە ڕوونی دیارە دەستی ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی تێدایە و کەسەنی سەر بە ڕێژیم کەڵکی خراپ لەو دۆخە وەردەگرن.

ڕێژیم بەردەوام و بە بیانووی جیاواز ئاژاوە دەخاتە نێو خەڵکی کوردستان.