کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە هەوڵدایە کە خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا ببات

12:35 - 25 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا بەردەوامە و ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمیش هەوڵ دەدەن کە خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە لیباس شەخسییەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، تێکەڵ بە خۆپیشاندەران بوونە.

ئەو هێزانەی ڕێژیم لە هەوڵدان خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن و بە ناڕازییانیان وتووە، ئێمە پشتیوانی ئێوەین.

هەروەها لە شاری مەریوان خەڵک دووکانەکانیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی داخستووە.