کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە چارەسەرکردنی کێشەی زبڵی میاندوئاو خۆی دەپارێزێت

12:58 - 15 بانەمەڕ 2721

ماوەیەکی زۆرە شارەداریی "میاندوئاو" زبڵی ئەو شارەی لەنێو زەوی و زاری خەڵک لە ناوچەی "شامات" سەر بە شاری مەهاباد فڕێ دەدات.

هەتا ئێستا چەندین جار خەڵک و چالاکانی ژینگەیی بەنیسبەت فڕێدانی زبڵی شاری میاندوئاو لە ناوچەی شاماتی مەهاباد ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

بە فڕێدانی زبڵ بو شێوەی زانستی پێویستە شوێنێکی تایبەت دیاری بکڕیت کە لە درێژخایەندا خەسار بە ژینگە و هەروەها سروشتی ژێر خاک و مەترسی بە ژیانی مرۆڤ و گیانلەبەران نەگەێنێت.