کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە کوردستان ئامادەباشیی ڕاگەیاندووە

11:13 - 14 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوردستان لە دوای کوژرانی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"، لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامادەباشیی ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە مەریوان، سەرجەم هێزەکانی خۆیان لە مۆڵگە و بنکە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەدا خستووەتەوە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بڕیاری ئامادەباشی بە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە فەرمانی ڕاستەخۆی فەرماندەی گشتیی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دراوە.

ئەو ئامادەباشییە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر بە هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستان دراوە.

هاوکات سەرجەم هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پایگا سنوورییەکان جێگیر کراون.

لە "پاوە و سەلاسـ"ـیش هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

لە دوای کوژرانی چەندین تێرۆریست لە بەغدا لەلایەن ئامریکاوە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی توڵەکردنەوەی لە ئامریکا کردەوە.

هاوکات بنکە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەندێک پایگادا بە فڕۆکەی ئێف ١٤ و هێلیکۆپتێر مانۆڕیان دا.