بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ چەند کەسی غەیرە کورد بە هاوکاریی چەند کەسی هەلپەرەست و دەستوپەیوەندیی ڕێژیم خەریکی بەتاڵانبردنی ئاسەواری شووێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەن.
ئەو کەسانە بۆ ئەو مەبەستە لە شوێنە مێژووییەکانی گوندی "سەدرئاباد" و بە تایبەت لە شوێنێک بە ناوی "بەردەقووچ" خەریکی وێنەگرتن و فیلمبەرداری لە شوێنە مێژووییەکانن.
ڕێژیمی ئێران بۆ سڕینەوەی پێناسە و شوناسی نەتەوەی کورد بەردەوام بە یارمەتیی دەستوپەیوەندییەکانی لە کوردستان لە هەوڵی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستاندایە.