کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە گوندی "نێ" بنکەی بەسیج دادەمەزرێنێت

16:39 - 9 رەشەمه 2720

ئیدارەی بەسیجی ڕێژیم بە بیانووی چالاکیی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ خەڵک، لە گوندی "نێ" بە نیازە بنکەیەکی بەسیج دابمەزرێنێت.

دامەزراندنی بنکەی بەسیج لەلایەن ئیدارەی بەسیجی ڕێژیمەوە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

سپای پاسدارانی ڕێژیم بۆ چاوەدێری و کۆنترۆڵکردنی کار و چالاکیی خەڵک و ڕاکێشانی لاوان بۆ ئەندامبوون لە بەسیج هەوڵ بۆ دانانی بنکەکانی بەسیج لە گوندەکان دەدات.

بەپێی زانیارییەکان ڕێژیم لەژێر ناوی کتێبخانە و یانەی وەرزشی ئەو بنکەیەی بەسیج دابمەزرێنێت.