کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە گوندەکانی "بانە" بنکەی بەسیج دادەمەزرێنێت

12:01 - 30 خاکەلێوه 2721

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیم لە هەوڵدایە لە گوندەکانی بانە بنکەی بەسیج دابمەزرێنێت.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە هێزێکی زۆری بەسیج بۆ دامەزراندنی بنکەی بەسیج بڕۆنه گوندی "کەوپێچ". ئەو گوندە یەکێک لە گوندە خۆشناوەکانی بانەیە و زۆرێک لە خەڵکی نێو شار بۆ بەجێهێنانی نوێژ دەڕۆنە مزگەوتی ئەو گوندە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیم بۆ دامەزراندنی بنکەی بەسیج لە "گوندی "کەوپێچ" ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووتەوە و خەڵک ڕازی نین لەو گوندە بنکەی بەسیج دابمەزرێت.