کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە گوندەکانی کوردستان چاوەدێری بەسەر خەڵکدا دەکات

17:57 - 26 سەرماوەز 2720

هێزەکانی ڕێژیم لە هەندێک لە گوندەکانی کوردستان لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەزدا چاوەدێریی خەڵک بەتایبەت بنەماڵەی پێشمەرگەکانی دەکرد.

لە ماوەی ئەو حەوتوویەدا هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە جلی مەدەنییەوە لە ئاوایی "مێراو" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە بیانووی جۆراوجۆرەوە سووڕاونەتەوە و هەموو گوندەکە و بەتایبەت بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کوردستان و چالاکانی سیاسییان خستووەتە ژێر چاوەدێرییەوە.

ئەو چاوەدێریکردنە بەتایبەتی لە شەوانی ٢٤، ٢۵ و ٢٦ی سەرماوەز، کەسێکی تەمەن نزیک بە ۶٠ ساڵ تەمەنەوە کاتژمێر ٨ی ئێوارە تاکوو درەنگانی شەو چەندین جار لەنێو ئاوایی بە بیانووی سواڵکردن سووڕاوەتەوە و خەڵکی گوندەکەی بەتەواوەتی چاوەدێری کردووە.

شەوانی پێشتریش، کەسانێکی نەناسراوی گوماناوی بە جلی مەدەنییەوە لە نزیک کاتژمێر ٨ی ئێوارە تاکوو درەنگانی شەو بە بیانووی دووکان و شتومەک کڕین چەندین جار بە ماتۆڕەوە لەنێو ئاواییدا سووڕاونەتەوە.

ڕێژیم بەو کارە لە گوندەکانی کوردستان هەوڵ دەدات خەڵکانی نیشتماندۆست بدۆزێتەوە و سەرکوتیان بکات، هەروەها لەو کاتانەدا کەشێکی ئەمنییەتی بۆ خەڵک دروست بکات.