کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە "گوێکتەپە"ی مەهاباد خەریکی بەتاڵان بردنی سەرچاوە ژێرزەوینییەکانە

13:16 - 22 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە ڕێژیم لە "گوێکتەپە" سەر بە مەهاباد دەیهەوێ سەرچاوە ژێرزەوینییەکانی ئەو شارە بە تاڵان بەرێت.

ڕێژیمە سەڕەڕای ئەوەیکە بەدرێژایی دەسەڵاتی نگریسی دەستی لە دزین و وێرانکردنی گشت ڕووبار و سەرچاوە ژێرزەوینییەکانی کوردستان نەپاراستووە، ئەمجارەیان بە لێدانی چاڵاوی قووڵ، ئاوی ئەو شارەش بە تاڵان دەبات.

ئەو بەتاڵانبردنەی ڕێژیم ناڕەزایەتیی خەڵکی "گوێکتەپە"ی لێ کەوتووەتەوە و پێشیان بەو هەوڵەی ڕێژیم گرتووە.

بەپێی زانیارییەکان هەرجارە و ئۆرگانێکی سەر بە سپای پاسداران دێن بۆ ئەوەی پێش بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو شارە بگرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕاگەیاندووە "خەڵکی گوێکتەپە بە ڕێژیمیان وتووە کە ئەمساڵ لە بەنداوی مەهابادوە یەک نۆرە ئاویان پێداوین و خەریکە زەویوزارمان وشک دەبێت ئێستاکە ئێوەش هاتوون بەزەیی و بە ئاوە ژێرزەوینییەکانیشماندا نایەتەوە، مەگەر بە سەر لاشەی ئێمەدا تێپەڕ بن".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سپای پاسداران تاکوو ئێستا لەو هەوڵەی خۆی بێ ئاکام ماوەتەوە و هەر جارە و شورایەک بانگ دەکات کە بەڵکوو بە پارە و بەرتیل خەڵک ڕازی و بێدەنگ بکەن، بەڵام شوراکان ئەو پێشنیارەیان ڕەت کردووەتەوە.