کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ئیرادەی خەڵک دەترسێ

18:10 - 22 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی بە هۆی ترس و دڵەخورپە لە هێزی باوەڕی خەڵک، پارازیت دەخاتە سەر دەنگ و ڕەنگی خەڵکی کوردستان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەوڵێکی نەزۆکی دیکەدا و لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا، لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا پارازیتی خستووەتە سەر تلویزیۆنی تیشک و لەو ڕێگایەوە دەیهەوێ، ئەو تلویزیۆنە کە دەنگ و ڕەنگی خەڵکی کوردستانە تووشی کێشە بکات.

ئەم هەوڵەی نیشانەی ترس و تۆقانی ئەو ڕێژیمەیە لە هێزی هاودەنگی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان.

ئەمە بۆ چەندەمین جارە کە ڕێژیم لە ترسی بڵاوبوونەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە بۆنە تایبەتەکاندا، پارازیت دەخاتە سەر تلویزیۆنی تیشک.