کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە "ئیلام" بەڵێنیی درۆ بە خەڵک دەدات

11:58 - 29 بەفرانبار 2720

بەپێی بەڵێنییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم لە "ئیلام" لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵ لەمەوپێش دەبایه چەند شارەکی پیشەیی لە "دێهلۆران" سەر بە پارێزگای "ئیلام" درووست کرابا.

مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیم وتبووی کە هەتا ماوەی ٦ مانگی دیکە ئەم پرۆژەیە جێبەجێ دەکات.

هەر لەو ڕێکەوتەدا پارێزگاری "ئیلام" بەڵێنیی دروستکردنی دوو شارەکی دیکەی بە خەڵکدا.

بەر لە دروستنەکرانی ئەم شارەکانەی کە کاربەدەستانی ڕێژیم بەڵێنیان دابوو "ئیقباڵ ئیسماعیلی" بەرپرسی دروستکردنی شارەکە پیشەییەکان لە "ئیلام" بڕیاری دروستکردنی شۆێنی تایبەت بە پیشە بچووکەکانی پێترۆشیمیی لە "ئیلام" دابوو.

دوای تەواوی بەڵێنییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم هەتا ئێستا هیچ شارەکێکی پیشەیی لە "دێهلوڕان" درووست نەکراوە جگە لە بەڵێنیی درۆ بە خەڵک.

هاووڵاتییان لە "ئیلام" دەڵێن ئەو پارێزگایە وڵاتی وادە و بەڵێنییەکانە.