کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ئێرانشار مزگەوتەکی سووننەکانی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەڵوەشاندەوە

10:32 - 6 رێبەندان 2720

کاربەدەستانی ڕێژیم لە "ئێرانشار" سەر به پارێزگای سیستان و بەلووچستان مزگەوتی جامیعەی سووننەکان کە لە دەستی درووستکردن دابووە تێکداوە.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ بڵاویان کردووەتەوە: "ڕووخاندنی ئەو مزگەوتە لەحاڵێکدایە کە پێشتر دادستان و شارەداری ئیزنی درووستکردنی ئەو مزگەوتەیان بە سووننەکان دابوو".

نوێنەری وەلی فەقیهی ڕێژیم بە گوشارهێنان بۆ سەر سووننەکان بە هاوکاریی وەزارەتی ئیتلاعات پێشی لە درووستکردنی ئەو مزگەوتە گرتووە.

 دواتر شارەداری بە بیانووی ئەوەیکە ئەو شوێنە مۆڵەتی کاری نییە داوای لە مەولانا "تەیب مەلا زێهی" کردووە کە بناخەی ئەو مزگەوەتە هەڵوەشێننەوە و دەست لەکار بکێشنەوە.

پەیڕەوانی ئایینی سوننە مەزهەب لە ئێراندا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سەرکوت دەکرێن و ئیزنیان پێ نادرێت کە تەنانەت لە شارەکانی دیکەدا مزگەوتیان هەبێت.