کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لەسەر دیوارەکانی شاری "سەقز" دژی حیزبی دێموکرات دروشمی نووسیوە

17:15 - 28 رێبەندان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، سپای پاسداران لە گەڕەکی "حەماڵئاوا"ی شاری "سەقز" دژی حیزبی دێموکرات دروشمی لەسەر دیوارەکانی ئەو گەڕەکە نووسیوە.

دروشمەکانی دژی حیزبی دێموکرات بووە و تۆمەتی خستووەتە پاڵ حیزبی دێموکرات.

پێشتریش لە شاری "نەغەدە" لەلایەن بەکرێگیروانی ڕێژیمەوە دەر و دیواری ماڵەکان بە مەبەستی خراپکردنی حیزب لەبەرچاوی بیروڕای گشتیی ڕەش و پیس کرابوو.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی ئەوەیکە حیزبی دێموکرات لەنێو خەڵکدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکە بە درێژایی دەسەڵاتی خۆی پیلان و پلانی جۆراوجۆری دژی حیزب داڕشتووە بەڵام هیچ کات لەو هەوڵانەیدا سەرکەوتوو نەبووە بەڵکوو خەڵک باشتر ڕێژیمی ئێرانیان ناسیوە.