کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ماڵی خەڵک دەخاتە موزایدەوە

11:25 - 9 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە نوێترین کردەوەی خۆیدا، ماڵی خەڵک لە کوردستاندا دەخاتە موزایدەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خەریکە ماڵی خەڵک دەخاتە موزایدەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەسپی کاسبکارانی لە شاری شنۆوە بەرەو شاری ورمێ بردووە.

ئەم هەوڵە نوێیەی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە بە شێوازگەلی جیاوازیش پێش بە کار و کاسبیی خەڵکی کوردستان دەگرێت.

سپای پاسدارانی ڕێژیم پیشتریش چەندین جار دەستی بەسەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا گرتبوو.