کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم ماڵی خەڵک کاول دەکات

12:46 - 29 خاکەلێوه 2721

ڕێژیم لە پارێزگای سنه بۆ جارێکی دیکە ماڵ و حاڵی ژنێکی بەسەریدا ڕووخاند و ئەمە لەباتیی یارمەتیدانی خەڵکی داماو و دەست نەڕۆیشتووە.

بۆ جارێکی دیکە و ئەم جارە بە بڕیاری دادستانیی شاری بیجاڕ، ماڵی ژنێک لەو شارە کە خاوەنی کوڕێکی کەمئەندام و ٤ کچە ڕووخێندرا.

ئەو ژنە تەنیا خۆی و ٥ منداڵەکەی لەو خانووەدا ژیانیان بەسەر بردووە و ئێستاکە شوێنێکیان بۆ مانەوە نییە و لە کەلاوەکاندا ژیان بەسەر دەبەن.

لە ساڵی ڕابردووشدا ڕێژیم سەرپەنای ژنێکی بە ناوی "ئاسیە" لە کرماشان بەسەریدا ڕووخاند.