کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم هێرشی کردە سەر ڕێوڕەسمی نەورۆز لە حەسەن نووران

19:55 - 29 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ، هێرشیان کردەوە سەر ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە حەسەن نووان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ، هێرشیان کردووەتەوە سەر ڕێوڕەسمی گوندی حەسەن  نووران و تەقەیان لە خەڵک کردووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، دوای ئەو هێرشە دڕندانەیەی هێزە جەنایەتکارەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، خەڵک هێرشیان کردە سەر ماشێنی هێزەکانی سپا و ماشێنەکەیان تێکشاند.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەدا باسی لەوە کرد، دواتر زیاتر لە ٢٠ ماشێنی هێزەکانی سپای ڕێژیم ڕژاونەتە ناو گوند و ویستوویانە خەڵک دەسبەسەر بکەن.

لەبارەی وردەکارییەکانی ئەو هەواڵە زانیاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.