کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم، هێز و چەکوچۆڵ دەنێرێتە کوردستان

11:45 - 8 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیم، بەردەوام و بە مەبەستی میلیتاریزەکردن و گوشاری زیاتر بۆ سەر خەڵکی کوردستان، هێز و چەکوچۆڵ دەنێرێتە شارەکانی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شاری سەقز، ڕێژیم لە هەوڵێکی نوێدا و بە مەبەستی زیاتر نیزامیکردنەوەی دۆخی شارەکە و دەوروبەری، بە بەکارهێنانی هێزەکانی "ئینتیزامی و پۆلیسی ڕێگاوبان"، مەیدانی "موکریانـ"ـی ئەو شارەیان بەستووە.

هەروەها ڕێگای هاتوچۆی هاووڵاتییانیان نەداوە و لە ناکاو هێزێکی زۆر بە ماشینی ڕەش و چەکوچۆڵی قورس، خۆیان بە نێو مۆڵگەیەکیان لەنێو "حەنزەڵە"دا کردووە.

هەر لەم پەیوەندییەدا و لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، باس لەوە کراوە کە ڕێژیمی تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی، بەردەوام لە نەغەدەوە هێز ڕەوانەی شاری شنۆ و ناوچە شاخاوییەکانی کێلەشین دەکات.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەو کردەوانە و بە میلیتاریزەکردن و سەپاندنی دۆخی نیزامی بەسەر ناوچەکەدا، لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوت و هەروەها چاوترسێنکردنی خەڵکی ئەو شارانەدایە.