کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم هەڕەشەی لە زیندانیان کردبوو بەشداریی لە ڕێپیوانەکاندا بکەن

10:09 - 24 رێبەندان 2719

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ هەڕەشەیان لە زیندانییانی ئەو شارە کردبوو ئەگەر بەشداریی لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان‌دا نەکەن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ زیندان یا دیسانەوە دادگایی دەکرێن.

کاربەدەستانی ڕێژیم تەنانەت ئەو زیندانیانەی کە بە سەنەدیش ئازاد کرابوون ئەو داواکارییەیان لێ کردبوون.

لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان‌دا خەڵکێکی زۆر کەم بەشدار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند ئەوانەی کە بەشداری ئەو ڕێپێوانەش بوونە ئەندامانی سپای تێرۆریستی پاسداران بوونە کە بە لیباسی شەخسی بەشدارییان کردووە.

هاوکات ڕێژیم هەڕەشەی لە قوتابییانی قوتابخانەکان کردبوو کە ئەگەر بەشداریی لە ڕێپێوان‌دا نەکەن لە قوتابخانە دەریان دەکەن یا نمرەی ئینزباتیان لێ کەم دەکەنەوە.

 هاوکات بە منداڵانی پۆلی یەکەم و دووهەمیان ڕاگەیاندبوو ئەگەر بەشدار بن و دروشمەکان بە توندی بڵێنەوە، نەفەری ٥٠ هەزار تمەنییان وەک دەستخۆشانە پێ دەدەن.